لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٨٦٥ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێکی نووسراودا دەستنیشانی کرد کە رژێمی داگیرکەر لانیکەم ٧٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە و بووە هۆی شەهید بوونی ٤٥ کەس و بریندار بوونی ١١٠ کەس.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٨٦٥ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٤٧ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٣ی ئەیلوولەوە بەردەوامە لە هیرشەکانی توند سەر باشووری لوبنان و ناوچەکانی بیقاعە و بەعلەبەک.
بەهۆی هێرشەکان سەدان هەزار ئاوارە بوونەتەوە و نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس چوونەتەوە سوریا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەی بەرخۆدانی عێراق راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٢ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین و جۆلان ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بەنگلادیش هەزاران نەمامی چاند.
بەناو هێزەکانی بەرگریی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە ٧ "مەدەنی" بەهۆی موشەکەکانی حزب الله مردوون.